به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :رۆژنامەی " لیبر " چاپی به‌لژیک لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە ۴۵۷ کەس لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی گرووپە تێرۆریستیە تەکفیرییەکانی عێراق و سووریا چالاکن.
لە درێژەی هەواڵەکەدا نووسراوه: ئەم رێژەیە ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بەشداری بکەن لە نێو گرووپە توندڕەوەکاندا و به ژماره‌یه‌کی مامناوەند نایێنە ئەژمار.
رۆژنامەکه هەروەها نووسیویەتی: رێژەی ۴۷۵ بریتیە لە پیاوان، ژنان و تەنانەت منداڵان. وادیارە کە ئەم رێژەیە لە چاو سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ بەرز بووەتەوە.
لەم هەواڵەدا هاتووە: ۲٦٦ کەس لەم کەسانە لە عێراق و سووریا‌ن کە ۵۱کەس لەوانە ژنن. دەگوترێ ۹۰ بلژیکیش لە پێکدادانەکانی سووریا و عێراق کوژراون بەڵام دەوڵەتی به‌لژیک بە شێوەی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
دەوڵەتی به‌لژیک لە هەنگاوێکی نوێ‌دا، مافی هاووڵاتیی کەسانێک کە دەیانەوێ بەشداری لە گرووپە تێرۆریستییەکانی عێراق و سووریا یا بەشدارییان کردووە هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و تا ئێستا مافی هاووڵاتیی بوونی لە ۱۱ کەس کە عەرەب بوونە، وه‌رگرتووه‌ته‌وه.